لە هەولێر تەرمی ئافرەتێک دۆزایەوە کە ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن دوو ‘تیکتۆچی’ لە باڵەخانەیەک فڕێدرایەخوارەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەو کچەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لەلایەن دوو ‘تیکتۆچییەوە’ لە شوقەی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر فڕێدرایە خوارەوە، بەکوژراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی نیسان، ئەو کچەی پێنج مانگ بەر لە ئێستا لەلایەن دوو تیکتۆچی شاری هەولێر لە نهۆمی پێنجەمی باڵەخانەیەکی پرۆژەی ئیسکان خرایە خوارەوە، تەرمەکەی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری هەولێر دۆزراوەتەوە.

بەگوێرەی گێڕانەوەکانی دایکی کچەکە، “حەوت کەس کە لەناویاندا باوک و برایەکەی هەبووە بە دوو ئۆتۆمبێل هاتوونەتە سەر ماڵەکە و حەوت گوللەیان بە کچەکەوە ناوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دوو تۆمەتبارەی ساڵی رابردوو کچەکەیانی لە باڵەخانەیەکی شاری هەولێر خستبووەخوارەوە، بەبێ رەزامەندی ئەوان لە زیندان ئازادکراون و بە ووتەی دایکی، “ئەوان هۆکاری کوژرانی کچەکەن”.

تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ لێدوانێکیان لەبارەی رووداوەکەوە نەداوە، وردەکاری رووداوەکە نازاندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا