پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سه‌رۆككۆماری عێراق و شای ئوردن تاوتوێی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و ئاڵۆزییه‌كان به مه‌ترسی وه‌سفده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق و دیوانی پادشایه‌تی ئوردن، رۆژی دووشه‌ممه 15ی نیسانی 2024، له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری عێراق گه‌یشته عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن، له‌لایه‌ن شا عه‌بدوڵڵا، شای ئوردن پێشوازی لێكرا.
هه‌ردوولا تاووتوێی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و هێرشه‌كانی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌یان كرد و شا عه‌بدوڵڵا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه رووده‌دات، مه‌ترسییه بۆسه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشمان.
هه‌روه‌ها له‌تیف ره‌شید له دیداره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵا رایگه‌یاند، ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق واته ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.