بەڵگەنامەی کڕینی خانویەک لەلایەن مەسرور بارزانیەوە لە ئەمریکا بە 18 ملیۆن دۆلار

پۆڵەتیك پرێس
بەڵگەنامەی کڕینی خانویەک لەلایەن مەسرور بارزانیەوە لە ئەمریکا بە 18 ملیۆن دۆلار بڵاوکرایەوە.
گۆڤاری زە ئەمێریكان پرۆسپێكت لە ژمارەی نوێی ئەم مانگەی بابەتێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە كردووە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میامی لە ئەمریكا موڵكێكی كڕیوە بە بەهای ١٨ ملیۆن دۆلار.
بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤارەكە ئەو موڵكە لە شوێنێكی ستراتیژییدایە كە شوێنێكی بەرزەو رووبەرەكەشی 12 هەزار پێ دوجایە، بۆیە نرخەكەی هێندە بەرزە.
مامەڵەی ئەم موڵكە بەشێوەیەك كراوە كە لە ئەمریكاش هەندێك لایەن و كۆمپانیا لە ساختەكاریی شاردنەوەی ناوی ڕاستەقینەی ئەم موڵكەوە تێوەگلاون بەجۆرێك بۆئەوەی خاوەنی ڕاستەقینەی موڵكەكە بشاردرێتەوە ئەم موڵكە كراوە بە ناوی كۆمپانیایەكی ساختەوە.
بەپێی راپۆرتەكە كۆمپانیای خانوبەرەی ڤێرجینیا ڕایگەیاندووە، ئەم موڵكە بە فەرمی لەلایەن مەسرور بارزانیەوە كڕدراوە و خاوەندارێتییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ناوبراو.
هەر لەو ڕاپۆرتەی گۆڤاری زە ئەمێریكان پرۆسپێكتادا هاتووە هەرێمی كوردستان هەرێمێكی نیمچە سەربەخۆیە لەباكوری عێراق و دەیان ساڵە بنەماڵەی بارزانی دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرتووە و سەرۆك وەزیرانی كوردستان دەسەڵاتی خۆی بۆ هێرشكردن و ئەشكەنجەدان و كوشتنی ڕەخنەگرەكانی بەكاردەهێنێت هاوشێوەی ئەوەی كە لە سعودییە ڕۆژنامەنوسان تیرۆر دەكرێن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا