کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی نیسان، بەگشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبنەوە.

سبەی دووشەممە15ی نیسان، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەسەر بەشێک لە ناوچەشاخاوییە بەرزەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى نمە بارانى کورت خایەن و هەورەتریشقە هەیە، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە یەک بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 27پلەى سیلیزى

سلێمانی :25 پلەى سیلیزى

دهۆک : 27پلەى سیلیزى

کەرکوک : 30پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 27پلەى سیلیزى

زاخۆ : 27پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 15پلەى سیلیزى

سۆران : 25پلەى سیلیزى

گەرمیان : 31پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا