پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ژمێركاری لە وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات كۆتایی پێدێت، چاوه‌ڕێین پاره‌ی مووچه‌ی مانگی ئاداریشمان به‌ده‌ست بگات.
محه‌مه‌د عه‌بدولقادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ژمێركاری لە وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لیستی مووچه‌مان به شێوازی دیجیتاڵی راده‌ستی به‌غدا كردووه، چاوه‌ڕێین مووچه‌ی مانگی ئاداریش بگات و پێش جه‌ژن ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كه‌ین و ڕۆژانی جه‌ژنیش له دابه‌شكردنی به‌رده‌وام ده‌بین.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، پله به‌رزكردنه‌وه كاری زۆر ده‌وێت، لیستی مووچه‌ی مانگی ئادار هاوشێوه‌ی مانگی شوبات به بێ پله به‌رزكردنه‌وه ده‌بێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، چاوه‌ڕێین مووچه‌ی مانگی ئادار له بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه بخرێته سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كسەر ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كه‌ین.