کەشناسێک: رۆژانی جەژن باران و تەرزەی بەهێز دەبارێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسێکی کورد رایدەگەیێنێت، رۆژانی جەژنی پیرۆزی رەمەزان،بەهۆی هاتنی نزمەپاڵەپستۆیەکی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، بارانی بەخوڕ و تەرزە دەبارێت و پلەکانی گەرما تا ئاستی فێنک بوون، نزم دەبنەوە.

رۆژی چوارشەممە (3-4-2024) جەبار گۆران، شارەزای بواری کەشناسی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە، “لە رۆژانی داهاتوودا لە سەرەتای ھەفتەی ئایندەوە لە رۆژی یەکشەمەی 7ـی نیسانەوە پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکانی دەریای ناوەراست و بەتایبەت دەریای سوور بەھاتنی بارستە ھەوای شێدار بۆ سەر ناوچەکانمان چالاکببێتەوە و بارانبارین و تەرزە و ھەورە بروسکە دەستپێبکاتەوە”.

ئەو کەشناسە پێشبینیی دەکات، چەقی کاریگەرییەکانی ئەو بارستەهەوایە لە رۆژانی 8 و 9ـی ئەم مانگەدا بەدەربکەون و دەشڵێت، “ئەگەر ھەیە کاریگەرییەکانی تا 12ی مانگ ناوبەناو بەردەوام بێت”.

باس لەوەشدەکات، لە رۆژانی داهاتوودا پێشبینی بارینی تاوی بەخوڕی تەرزە و باران و چالاکبوونی ھەورە بروسکەی بەھێز دەکرێت. هەروەها، لەماوەی سەرەتا و ناوەندی شەپۆلەکەدا پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە و لەماوەی کۆتایدا زیاتر نزمدەبێتەوە بەڵام ناگاتە ئاستی ساردبوون و کەشێکی فێنک ئەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا