ھەڤاڵ ئەبوبەکر ھاتەدەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەڤاڵ ئەبوبەكر دەڵێت، پارێزگاری سلێمانی هیچ هێزێكی تایبەتیی و دیاریكراو بەخۆی نییە و، پارێزگای سلێمانیش دامەزراوەیەكی تەواو مەدەنییە، وەك یەكەم دامەزراوەی دەوڵەتیش هەر دوێنێ هەڵوێستی فەرمیی خۆمان لەسەر داواكاریی خوێندكاران ڕاگەیاندووە.

لە راگەیەندراوێكدا هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: ئێمە وەك پارێزگای سلێمانی؛ بەتوندی ئیدانەی هەر توندوتیژییەك دەكەین، لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕاسپێردراون بە لێكۆڵینەوە و دۆزینەی ئەو كەسانەی بەدەر لەهەر بنەمایەكی مافەكانی مرۆڤ و دور لەهەر بڕیارو ڕاسپاردن و دیسپلینێكی سەربازیی ڕوبەڕوی خۆپیشاندەرو هاووڵاتیانی مەدەنیی بونەتەوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هیچ كەسێك، هیچ فەرمانێكی فەرمیی و دەوڵەتیی، ڕێكخراو یان ناڕێكخراوی پێنەكراوە بە بەكارهێنانی هیچ جۆرە توندوتیژییەك و هەر حاڵەتێكیش ڕویداوە بكەرەكانی وەك كەس لێیبەرپرسیارن.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، پارێزگاری سلێمانی هیچ هێزێكی تایبەتیی و دیاریكراو بەخۆی نییەو، پارێزگای سلێمانیش دامەزراوەیەكی تەواو مەدەنییە، وەك یەكەم دامەزراوەی دەوڵەتیش هەر دوێنێ هەڵوێستی فەرمیی خۆمان لەسەر داواكاریی خوێندكاران ڕاگەیاندووەو لێرەدا دووپاتی دەكەینەوە:

هەڤاڵ ئەبوبەكر لە پەیامەكەیدا بۆ خوێندكاران دەشڵێت، ئێمە وەك پارێزگای سلێمانی؛ پشتیوانیی لە داوا ڕەواكانتان دەكەین و دژی هەر توندوتیژیی و بەریەككەوتنێكین لە هەر لایەكەوە بێت، پەیام و داواكارییەكانی ئێوەمان گەیاندۆتە وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان و دەخوازین بەزوترین كات وەڵامی داوا ڕەواكانتان بدرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا