پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە لایەن نوسینگەی ساختەكاری بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێكی بە ناسنامە عەرەب دەستگیركرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە31ی ئادار، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،” لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك و لەلایەن نوسینگەی ساختەكاری بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێكی بەناسنامە عەرەب دەستگیركرا كە هەستابوو بە ساختەكردنی گرێبەستی كڕینی شوقە”.
ئاماژەی بەوەکرد، لەئێستادا تۆمەتبار ( ف، ع، ر لە دایكبووی 1970) كە پێنج سكاڵای لەسەرە، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 289-298 ی یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
ڕوونیکردەوە، تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیەو پێشتر لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیركراوە .