وەزیری كارەبا: هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچیەكانی كارەبا زیاتر دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بریاریانداوە بەستنی پێوەری زیرەك بۆهاوبەشانی كارەبا خێرا بكرێت و هەبوونی دوو سەرچاوەی كارەباش بۆ دامودەزگا و شوێنە گشتیەكان نەهێڵدرێت.

لەكاتی سەردانی بۆ هەردوو بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای 1 و 2ی هەولێر، كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، جەختی لەسەر كەمكردنەوەی رۆتین و دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو بۆ خێرا بەڕێكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان و زیادكردنی هەڵمەتەكانی نەهێشتنی سەرپێچیەكانی كارەبا، نەهێشتنی دوو سەرچاوەی كارەبا بۆ دامودەزگا و شوێنە گشتیەكان كردەوە.

وەزیری كارەبا وتیشی پێویستە بەستنی پێوەری زیرەك خێرا بكرێت، هەروەها بەدواداچوونی بەردەوامی ئەو پرۆژە و كارانە بكرێت كە دەكەونە سنووری هەردوو بەڕێوەبەرایەتیەكەوە.

هاوكات، بڕیاریشدا لەمانگی ئابدا هەڵسەنگاندن بۆ كار و چالاكی بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبا بكرێت.

وەزیری كارەبا ئاماژەی بەوەشكرد، دابینكردنی كارەبا بۆ بیرە ئاوەكان بەردەوام دەبن و ئەو سەرپێچیانەی كراونەتە سەر هێڵەكانی كارەبای بیرە ئاوەكان دەبڕدرێن و لێپرسینەوە لەسەرپێچیكاران دە كرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا