وەزارەتی نەوتی عێراق: بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چەند لیژنەیەکمان پێکهێناوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چەند لیژنەیەکیان پێکهێناوە، ئاماژە بەوەش دەکات، کار لەسەر گۆڕینی گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکان دەکەن.

رۆژی سێشەممە 26-03-2024 عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتی عێراق کارکردنە بۆ چارەسەری کێشەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش چەند لیژنەیەکی تەکنیکی و یاسایی لەنێوان هەولێر و بەغدا پێکهێندراون بۆ خێراکردنی هەناردەکردنەوەی نەوت.

عاسم جیهاد بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقی راگەیاندووە، پرسی رادەستکردنی نەوتی دەرهێندراو لە هەرێمی کوردستان بۆ حکومەتی فیدراڵی ئاڵۆزە، ئەوەش “لە ئەنجامی کەڵەکەبوونی هەڵەکانی پێشوو.”

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی حکومەتی فیدراڵی و دەوڵەت بوونەوە، بەگشتی بوونە هۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان نەوت هەناردە بکات و گرێبەستەکانی بێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی فیدراڵی بکات.”

عاسم جیهاد دەڵێت، حکومەتی ئێستا چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بە شێوازی یاسایی و دەستووری و بەگوێرەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لە خزمەتی بەرژەوەنیدی گشتیدا کردووەتە کاری لەپێشینە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا