بڕی بارانبارینی 48 کاتژمێری رابردووی بەشێکک لە وێستگەکانی کەشناسیی هەرێم

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەنیا لە 48 کاتژمێری رابردوو نزیکەی تەواوی وەرزی 2021 بۆ 2022 لە پارێزگای دهۆک باران باریووە کە بڕەکەی زیاتر بووە لە 200 ملیم.

رۆژی چوارشەممە (20ـی ئاداری 2024)، کەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی 48 کاتژمێری رابردووی بەشێک لە وێستگەکانی کەشناسی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی کەشناسی، تەنیا لە 48 کاتژمێری رابردوو زیاتر لە 200 ملیم باران باریووە و دەڵێت، “لە وەرزى باران بارینى ساڵى 2021- 2022 سەنتەرى دهۆک بە درێژاى وەرزەکە تەنها 249 ملم باران بارى”.

بڕی بارانبارینی بەشێک لە وێستگەکانی کەشناسیی هەرێم لە 24 کاتژمێری رابردوو لە کاتژمێر 9ـی بەیانی 19ـی ئادار بۆ 9ـی بەیانی 20ـی ئاداری 2024:

هەولێر 34.6 ملم
سلێمانی 27.9 ملم
دهۆک 159.9 ملم
کەرکووک 13 ملم
هەڵەبجە 27 ملم
چەمچەماڵ 15.6 ملم
کەلار 17.4 ملم
پیرمام 55.5 ملم
دووکان 18.6 ملم
رانیە 19.9 ملم
قەڵادزێ 23.5 ملم
ئاکرێ 41.4 ملم
شەقڵاوە 31.3 ملم
بامەڕنێ 138 ملم
کانی ماسی 137 ملم
ئامێدی 87 ملیم

بڕی بارانبارینی 48 کاتژمێری رابردووی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم:

دهۆک 200 ملیم
زاخۆ 96 ملم
کانى ماسی 202 ملم
سەرسەنگ 200 ملم
زاویتە 277 ملم
بارزان 154 ملم
مێرگەسوور 175 ملم
پێنجوێن 121 ملم
تەوێڵە 118 ملم
بەرزنجە 117 ملم

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا