سەرۆكی دادگای فیدراڵی: پێویستە فەرمانبەرانی هەرێم هەمان مافی فەرمانبەرانی عیراقیان هەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە راگەیەنراوێكدا سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق رایگەیاند، پێویستە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق هەمان مافیان هەبێت.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دادوەر جاسم محەمەد عەبود، سەرۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عیراق وتویەتی، نەوت و غاز موڵكی هەموو گەلی عیراقە و پپێویستە داهاتەكانی نەوت و سامانەكان بۆ هەموو گەلانی عیراق بێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەركی دادگای باڵای فیدراڵیی لەئێستادا تەنها بریتیی نییە لە جێبەجێكردنی تەواوەتی دەستوور، بەڵكو بەدیهێنانی بەرژەوەندیی باڵای گەل و نیشتمان و پاراستنی یەكگرتوویی خاكی عیراقە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە دەبێت مووچە و مافی هەموو فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی فەرمانبەرانی عیراق بێت بەبێ‌ جیاوازیی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا