ڕوسیا پێدانی ڤیزای گەشتیاری بۆ ئەم وڵاتانە هەڵدەوەشێنێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری گەشپێدانی ئابوری ڕوسیا ئاشکرایکرد، پێشنیاریان کردووە بۆئەوەی پێدانی ڤیزا بۆ گەشتکردن بۆ ڕوسیا لە چوار وڵاتی عەرەبی هەڵبوەشێنرێتەوە.

ماکسیم ریشێنتیکۆف، وەزیری گەشەپێدانی ئابوری ڕوسیا ڕایگەیاند، لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای گەشتیاری ئەو وڵاتانەی بەهەماهەنگی کار لەگەڵ روسیا دەکەن گفتوگۆدەکەن، کە ئەوانیش وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیان.

ئاماژەی بەوەکرد، پێشنیاریان کردووە پێدانی ڤیزای ڕوسیا لە وڵاتانی کوێت، عومان، بەحرەین، سعودیە و مالیزیا هەڵبوەشێنرێتەوە و بەبێ ڤیزا گەشت ئەنجام بدەن.

ڕوونیکردەوە، ئەم کارە لەپێناو زیادکردنی ڕێژەی گەشتیارانە لە ڕوسیا و دەکرێت لەو ڕێگەیەوە گەشتیارانی بزنس کڵاس و فێرست کڵاس زیادبکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا