كۆڕۆنا و بایرن و ئەم یارییە

پۆڵەتیك: سپۆڕت

پاش ئەوەی شەوی هەینی هەردوو ئەفسانەكانی جیهانی تێنسی سەر زەوی توانییان بردنەوە تۆمار بكەن خۆیان كردە دوو جەمسەرەكەی یاری كۆتایی گراند سلامی فەڕەنسا واتا ڕۆلاند گارۆس ئەوا یەك شەممە دەیان بینین چ داستانێكی مەزنمان پێشكەش دەكەن.


شەوی هەینی پێشەنگی جیهانی تۆپی سەر زەوی نۆڤاك جۆگۆڤیچی سڕبی توانی بە 3 كۆمەڵە بەرامبەر بە 2 لە ستیڤانۆس ستیسیباسی یۆنانی بباتەوە لە یارییەكی ئاگریندا كە ماوەی 3 سەعات و 54 خولەكی خایاند پاش ئەوەی هەردوو یاریزان ئاستێكی بەرز و ناوازەیان پێشكەش كرد، بەڵام دواجار پێشەنگی تێنسزانانی جیهانی پیاوان توانی بردنەوە بۆ خۆی دەستەبەر بكات تا لە یاری كۆتایی ڕۆلاند گارۆس ڕووبەڕووی پادشای یاریگا لمینەكان ڕافائێل نادالی دووەمی ڕیزبەندی باشترین یاریزانانی جیهان ببێتەوە كە ئەویش پێشتر بردنەوەی تۆمار كرد بوو.


لای خۆشییەوە نادالی هەڵگری نازناوی پار ساڵ و خاوەنی 12 نازناوی ڕۆلاند گارۆس توانی لە دیێگۆ شفارتسمانی ئەرجەنتینی بباتەوە بە 3 كۆمەڵە بەرامبەر بە 1 كۆمەڵە بۆ كوڕە ئەرجەنتینییەكە.

لە ڕابردوودا هەردوو ئەفسانەكە دووجار لە كۆتایی ڕۆلاند گارۆس ڕووبەڕووبوونەتەوە لە هەردوو جارەكەدا ساڵانی 2012 و 2014 ماتەدۆرەكەی ئیسپانیا براوە بووە لە كاتێكدا لە نێوەی كۆتایی ساڵی 2015 ڕووبەڕووبوونەوە نۆلی ئەو جارەیان ڕافای كردە دەرەوە.


لەم ڕووبەڕووبوونەوە چاوەڕوان كراوەشدا هەردوو یاریزانەكە دەیانەوێت لەگەڵ ناوی مەزنترین یاریزانی مێژووی تێنس مایسترۆی مەزن ڕۆجەر فیدرەر ژمارەیەك هاوتا بكەنەوە نۆلی دەیەوێت بۆ جاری دووەم لە مێژووی خۆی پاش 2016 نازناوەكە بباتەوە كە دەیەوێت شتێك لە فیدرەر نزیك ببێتەوە كە ئەمەی دەبێتە 18 نازناوی گراند سلام بەرامبەر بە 20 نازناو بۆ مایسترۆی مێژوویی نادالیش دەخوازێت بردنەوەیەكی تر بەرامبەر نۆڤاك تۆمار بكات و ژمارەی بردنەوەكانی لەگەڵ فیدرەر هاوتا بكاتەوە كە 20 نازناوی گراند سلام دەبێت.

مایسترۆی مەزن لە نێوان هەردوو ئەستێرەكە دایە

ماوەتەوە بڵێین ئەگەر ساڵی 2020 بە ساڵی دوو هەزار و كۆڕۆنا و هەروەها دوو هەزار و بایرن میونخ ناوزەند كرا بێت ئەوا پاش ئەو یارییە چاوەڕوان كراوەی نێوان ڕافائیل نادال و نۆڤاك جۆگۆڤیچ دەتوانین بڵێین ساڵی دوو هەزار و ڕۆلاند گارۆسی نۆلی و ڕافاش.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا