پۆله‌تیك سپۆرت
یه‌كێك له‌و بواره سه‌ره‌كییانه‌ی كاریگه‌ری راسته‌وخۆی به‌سه‌ر خێزان و ئه‌ندامانی خێزانه‌وه ده‌بێت، بریتییه له یاری تۆپی پێ. به‌وپێیه‌ی یاری تۆپی پێ یه‌كێكه له یارییه توندوتیژهێنه‌رو ده‌روونشێوێنه‌كان كه به‌سه‌ر بینه‌رو لایه‌نگیرانیدا ده‌یهێنێت.
به‌هۆی سه‌یركردنی یاری تۆپی پێ، مرۆڤ فشاری ده‌روونی و وروژاندنی ده‌روونی لا په‌یداده‌بێت و كاریگه‌ری به‌سه‌ر ره‌فتاری خۆی و ده‌وروبه‌رییه‌وه ده‌بێت.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌شی كۆمه‌ڵناسی زانكۆی په‌نسلڤانیا، كه له پێگه‌ی تایبه‌تی زانكۆكه‌یاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه دوای هه‌ر یارییه‌كی تۆپی پێ كه هه‌واداران بۆیان گرنگه. رێژه‌ی تۆماركردنی توندوتیژی خێزانی و ته‌ڵاق و لێدان زۆرتر ده‌بێت. هه‌روه‌ها رۆژانی دوای یارییه‌كان، به‌شێكی زۆری خوێندكاران له‌ئاستی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی كاریگه‌ری فشاری خێزانیان زۆرتر به‌سه‌ره‌وه‌یه به به‌راورد به‌ڕۆژه‌كانی تر. دوای به‌دواداچوونیش ده‌ركه‌وتووه كه له‌لایه‌ن دایك و باوكه‌وه یان ئه‌ندامانی تره‌وه ئازاری ده‌روونی یان جه‌سته‌یی دراون.
یاری تۆپی پێ به‌وه ناسراوه، كه هه‌وادار كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ستده‌دات و ئاستی ده‌ربڕینی شادی بۆ بردنه‌وه‌ی تیمی دڵخواز یان دڵته‌نگی بۆ دۆڕانی تیمی دڵخواز زۆرتر له ئه‌ندازه‌ی خۆی ده‌بێت و زۆرجار بۆ جۆره‌كانی توندوتیژی ده‌گۆڕێت.