پێکهاتەی پێشبینی کراوی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر سیفیلیا

ئەم بابەتە 140 جار بینراوە

بڕیارە ئەمڕۆ لە خوولی یانەکانی ئیسپانیا و لە هەفتەی ٢٥ی ئەو خوولەدا لە یاری لووتکەدا یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕووبەروی سفیلیا ببێتەوە .

ڕیاڵیەکان دەیانەوێت سوود لە یەکسانبوونی یاری بارسا و ئەتلەتیکۆ وەربگرن بگەڕێنەوە لووتکەی ڕیزبەند .

ڕیاڵ مەدرید بەدەست کێشەی پێکانەوە دەناڵێنێت و بۆ ئەمشەویش لە تواناکانی هەریەکە لە ڕامۆس و فاران و فاسکێز و کارفەخال و مێندی بێ بەش دەبێت .

ڕۆژانامەی مۆندۆ پێکهاتەی پێشبینیکراوی ڕیاڵ مەدریدی بەمجۆرە بڵاوکردۆتەوە ؛

گۆڵپارێز ؛ کۆرتوا

هێڵی بەرگری ؛ مارسیلۆ ، مێلیتاو ، ناچۆ ، ئودريوزولا

هێڵی ناوەند ؛ مۆدریچ ، کاسمیرۆ ، کروس

هێڵی ‌هێرشبەر ؛ هازارد ، بنزیمە ، جۆنیۆر

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک