وەرزی راوکردنی ماسی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم ڕایگەیاند، وەرزی قەدەغەکردنی راوکردنی ماسی لە هەرێمی کوردستان لە مانگی ئادارەوە دەستپێدەکات.

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەمەبەستی پاراستنی سامانی ماسی لە هەرێمی کوردستان، لە مانگی ئادارەوە وەرزی قەدەغەکردنی راوکردنی ماسی دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەکرد، لەبەرواری 5/3/2024ەوە تا بەرواری 15/6/2024، لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان وەرزی قەدەغەی راوکردنی ماسییە، جگە لە بەنداوی موسڵ.

ڕوونیکردەوە، لە بەرواری 16/6/2024 راوکردنی ماسی لەهەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە، هەروەها لە بەنداوی موسڵ قەدەغەی راوکردنی ماسی لە بەرواری 1/4/2024ەوە تا بەرواری 1/7/2024 دەستپێدەکات و لەڕۆژی 2ی تەمموزدا راوکردنی ماسی لە بەنداوی موسڵ ئاسایی دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا