کۆمسیۆن: پێویستمان بە چوار مانگە بۆ ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایدەگەیەنێت؛ پێویستیان بە چوار مانگە بۆ ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ئەگەر سبەی دادگای فیدرالی بڕیار لەبارەی یاسای هەڵبژاردن بدات، دەتوانن لەناوەڕاستی مانگی شەش هەڵبژاردن ئەنجام بدەن بەڵام ئەگەر بڕیارەكەی دوابخات ئەوا قورس دەبێت بتوانرێت هەڵبژاردنەكە لەو وادەیە بكرێت.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند، ئەگەر سبەی دادگای فیدراڵی بڕیاری خۆی بدات سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەوە کۆمیسیۆن پێویستی بە چوار مانگ هەیە بۆ ئەوەی ئامادەکارییەکانی خۆی تەواو بکات.

سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وتیشی: کۆمیسیۆن بەشێک لە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کردوە لەنوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و چەند رێکارێكی دیکە.

عیماد جەمیل، باسی لەوەشکرد، دەتوانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە هەردو شێواز بەڕێوەببەن چ یەک بازنەیی یاخود فرەبازنەیی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا