پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سه‌رۆكی توركیا گه‌یشته قاهیره و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازی لێ كرا، هاوكات بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و بارودۆخی غه‌ززه تاوتوێ بكه‌ن.
رۆژی چوارشه‌ممه 14ی شوباتی 2024 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا به سه‌ردانێكی رەسمی گه‌یشته قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر و له‌لایه‌ن عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆككۆماری میسره‌وه پێشوازی لێ كرا.
بڕیار وایه ئه‌ردۆغان دوای گه‌یشتنی بۆ قاهیره، له‌گه‌ڵ سیسی كۆببێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و بارودۆخی غه‌ززه و چه‌ند پرسێكی دیكه تاوتوێ بكه‌ن.
رۆژی دووشه‌ممه 12ی شوبات، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا دوای سەردانەکەی بۆ ئیمارات و بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، دەچێتە میسر و لەگەڵ عەبدولفەتاح، سیسی سەرۆکی میسر لە سەر پەرەپێدان و چالاککردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و قاهیرە لە ئاستی باڵا گفتوگۆ دەکەن.
دوای کودەتا سەربازییەکەی میسر و لە دەسەڵاتلادانی محەمەد مورسی، سەرۆکی پێشووی میسر لە ساڵی 2013، پەیوەندییەکانی تورکیا و میسر تێکچوو، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و كات ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، هه‌رگیز ته‌وقه له‌گه‌ڵ سیسی ناكه‌م، چونكه كه‌سێكی نه‌شیاوه، بەڵام چەند بەرپرسێکی باڵای تورکیا کۆتایی مانگی رابردوو ئاشکرایان کردبوو، کە ئەردۆغان بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی شوبات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سەردانی میسر بکات.