ئاگر لە کۆگایەکی کەلووپەلی ناوماڵ لە سلێمانی کەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە گەڕەکی کوردستان لە شاری سلێمانی ئاگر لە کۆگایەکی مۆبیلیات و کەلووپەلی ناوماڵ کەوتەوە و جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی شووباتی 2024، ئاگر لە کۆگایەکی مۆبیلیات لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی کەوتەوە و هەر زوو لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.

بەهۆی ئاگرەکەوە بەشێکی گەورەی باڵەخانەکە سووتاوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی سلێمانی لەئێستادا سەرقاڵی ئەژمارکردنی زەرەر و زیانە مادییەکانن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس کە لە شوێنی رووداوەکەوە خستییەڕوو، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە روویداوە و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و تەنها زیان بە باڵەخانە و کۆگاکە کەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا