پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و قوربانی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە8ی شوبات، هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە،” لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە سەوزە و میوەی بار کردبوو کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا”.
ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕووداوەکەدا شۆفێر و سەرنشینەکە بەسەختی برینداربوون و بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە هەردووکیان گیان لەدەستدا.
ڕوونیکردەوە، پێیدەچێت شۆفێر و سەرنشینی ڕووداوەکەی بەردەم تونێلی دەربەندیخان هەردووکیان بەڕەگەز عەرەبن.