سەرۆککۆمار لە کۆشکی بەغدا چاویکەوت بە وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆککۆماری عێراق و وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار لە بەغدا کۆبوونەوە و چەند پرسێکی تایبەت بە پەیوەندییەکانی هەردوولا و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێکرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-1-2024 لە کۆشکی بەغدا، د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی کرد لە خۆسێ مانوێل، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا، لە دیدارەکەدا کە لە کۆشکی بەغدا بەڕێوەچوو، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا کرا.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار بڵاویکردەوە، سەرۆککۆمار جەختی لە گرنگی کاری هاوبەش کردەوە بۆ پتەوکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیسپانیا بەشێوەیەک، کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی دۆست بکات، هەروەها ستایشی رۆڵی ئیسپانیای لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیدا کرد بۆ پشتیوانیکردنی عێراق لە شەڕی دژبە داعشدا.

هەروەها، سەرۆكکۆمار پەرۆشیی عێراقی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هاریکاری لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی، رۆشنبیری، شوێنەوار، گەشتوگوزار، پیشەسازی و وزەی نوێبووەوە دوپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، کە حکومەتی عێراق گرنگییەکی تایبەت دەدات بە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێ و جیهان. هەروەك سەرۆك کۆمار داوای لە کۆمپانیا و سەرمایەدارانی ئیسپانیا کرد بۆ کارکردن روو لە عێراق بکەن، سەرەڕای سودوەرگرتن لە شارەزایانی هەردوولا و ئەزمونی ئیسپانیا لە هەردوو بواری گەشتوگوزار و شوێنەواردا.

لای خۆشیەوە، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانیکردنی عێراق دەربڕی و ئاماژەی بە پابەندبوونی وڵاتەکەی کرد لە پشتیوانیکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و کارکردن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

هەروەها ستایشی پێشکەوتنە ئەرێنییەکانی کرد، کە عێراق لەسەرئاستی ئاسایش و سەقامگیری و پێشکەوتن لەبوارەکانی خزمەتگوزاری و بونیادنانەوە بەخۆوەدەبینێت. خواستی کۆمپانیا ئیسپانییەکانیشی بۆ کارکردن لە عێراقدا دەربڕی. هەروەك سوپاس و پێزانینی بۆ حکومەت و گەلی عێراق راگەیاند لەپای پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان لەنێویاندا باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە بەغداد.

ئەمە دوومین سەردانی بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئیسپانیا بوو بۆ عێراق لە ساڵی 2019ـەوە، پێشتریش لە رۆژی 28ـی کانوونی یەکەمی 2023، پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا سەردانی عێراقی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە ژمارەیەک کۆبوونەوەی ئەنجامدا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا