لە پارێزگایەکی عێراق 15 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر لە باشووری عێراق راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە (23-1-2024)، لیوا روکن ئەحمەد زەرکانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان رایگەیاند، 15 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیراوە کە ویستوویانە لە شەقامەکانی عێراق ساخی بکەنەوە.

ئاشكراشیکرد، لەسەر رووداوەکە کەسێک دەستگیرکراوە کە هەوڵی هەڵهاتنی داوە و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان تۆمەتبارەکە و هێزە ئەمنییەکان روویداوە، بەڵام دواجار لە پارێزگای بەسڕە بە برینداری دەستگیرکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا