دوو بەرپرسی كەركوك دەدرێن بە دادگا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەستپاكی فیدڕاڵی رایگەیاند، بە تۆمەتی سەرپێچیكردن لە یەكێك لە پرۆژەكانی وەبەرهێنان و فرۆشتنی زەویەكانی دەوڵەت، فەرمانی دەستگیركردن بۆ دوو بەرپرسی شاری كەركوك دەرچوە كە یەكێكیان یاریدەدەری پارێزگاری كەركوكە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی بڵاویكردەوە، هاتووە، دادوەرێكی دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوك فەرمانی دەستگیركردنی بۆ یاریدەدەری ئێستای پارێزگاری كەركوك دەركردوە، ئەو فەرمانەش لە ئەنجامی ئەو سەرپێچیانەیە كە لە دۆسیەی تەرخانكردن و فرۆشتنی زەویەكانی دەوڵەت ئەنجامدراون لەلایەن ئەو لیژنەیەی لە پارێزگاكە پێكهێنراوە.

ئەوەشهاتووە، دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوك، فەرمانی دەستگیركردن و ئامادەكردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتی پێشوی دەستەی وەبەرهێنانی كەركوكی لە بەردەم دادگا دەركردوە، بەتۆمەتی ئەو پێشێلكاریانەی لە پرۆژەی نیشتەجێكردنی ئەمەل ئەنجامدراون.

باسی لەوەشكردوە، “ئەو دو فەرمانەی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوك دەرچوە بەپشت بەستن بە ماددەی (331)ی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111ی ساڵی 1969) بەپێی ئەو ماددەیەش هەر بەرپرسێكی گشتی یان نوێنەرێك كە ڕاسپێردرابێت بۆ خزمەتێكی گشتی، بەئەنقەست پێشێلی ئەركەكانی بكات، یان خۆی لە ئەنجامدانی یەكێك لە ئەركەكانی بە مەبەستی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندیی تاكێك یان گشتی بدزێتەوە، بەزیندانیكردن یان پێبژاردن سزادەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا