وادەی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕۆژی شەممەی داهاتوو، وەک وادەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکرا.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ڕۆژی چوارشەممە24ی کانونی دووەمی 2024، سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی شەممەی داهاتوو ڕێکەوتی 27ی کانونی دووەمی 2024،  کۆبوونەوە ئاساییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکاتەوە.

لەکاتێکدا، ڕۆژی 14ی کانونی دووەمی 2024، پەرلەمانی عێراق بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێی بۆ پەرلەمانکە دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا