وتەبێژی یەكێتی: غەدرێكی زۆر گەورەیە لە ژێر ناونیشانی جیا جیا خەڵكی بێ تاوان دەكرێنە ئامانج

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی رەسمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی هێرشەكەی سەر هەولێر بڵاوكردەوە دەڵێت، كاك پێشڕەو یەكێك بوو لەو كەسایەتیانەی تەنها بە توانا و ماندوبوونی خۆی پێگەیەكی ئابوری و كۆمەڵایەتی زۆر فراوانی لەناو هەرێمی كوردستان پێكهێنابوو، غەدرێكی زۆر گەورەیە ، لە ژێر ناونیشانی جیاجیا خەڵكی بێتاوان دەكرێنە ئامانج.

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی وتەبێژی رەسمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی شەهید بوونی كاك پێشڕەو مەجید-مان بیست لە كارەساتەكەی شەوی رابردووی شاری هەولێر ، كاك پێشڕەو یەكێك بوو لەو كەسایەتیانەی تەنها بە توانا و ماندوبوونی خۆی پێگەیەكی ئابوری و كۆمەڵایەتی زۆر فراوانی لەناو هەرێمی كوردستان پێكهێنابوو ، خزمەتی زۆری خەڵكی دەكرد لە پێناو خۆشكردنی ژیانی مرۆڤ لە رێگای چالاكییە ئابوری و كۆمەڵایەتییەكانی دەژیا دوور لە هەموو تێوەگلانێك

غەدرێكی زۆر گەورەیە ، لە ژێر ناونیشانی جیا جیا خەڵكی بێ تاوان دەكرێنە ئامانج بۆیە هەرچی زووە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەتایبەتیش لایەنە سیاسییەكانی هەرێمیش بەیەكگرتوویی هەموو جهودی سیاسی و دیبلۆماسی خۆیان بەكاربێنن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرییەك و رێگرتن لەم جۆرە تاوانانە.

خودا كاك پێشڕەو و شەهیدانی ئەم كارەساتە بەبەر رەحمەتی خۆی بخات و ئارامی بە كەس و كاریان ببەخشی

سەعدی ئەحمەد پیرە

وتەبێژی فەرمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان

١٦/١/٢٠٢٤

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا