پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاردانی لەبارەی سکاڵایەکی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ 21-01-2024 دواخست.
بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دانیشتن لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات.
سکاڵاکە لەلایەن هەریەکە لە زیاد جەبار، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمارکراوە.
پێشتر چەندجارێک ئەم سکاڵایە لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە دواخراوە، کە دواین جاریان لە رۆژی 3ـی کانوونی یەکەم بوو و دواخرا بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی کانوونی یەکەم.