كورسی پارێزگاری كەركوك چۆن پڕدەكرێتەوە؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و جیاكردنەوەی بەشێكی زۆری دەنگەكان، چاوی لایەنە كوردستانییەكان لەسەر پۆستی پارێزگاری كەركوك و ناوچە دابڕاوەكانە، بەپێی ئەو ئەنجامەی تائێستا بەدەستهاتووە بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگار بۆ هیچ لایەنێك یان پێكهاتەیەك لە كەركوك یەكلایی نەبووەتەوە.

لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، كورد بە پێچەوانەی هەڵبژاردنەكەی ساڵی 2005 ەوە، لەسەر یەك لیستی رێكنەكەوتن، بەڵكو بە پێنج لیستی جیا و دەیان كاندید لەیەككاتدا ململانێی ناوخۆیان و پێكهاتەكانی دیكەیان دەكرد

بەگشتی لەكەركوك 526 هەزار و 790 كەس دەنگیان داوە، لەو ژمارەیە 219 هەزار و 497 دەنگ بۆ لیستە كوردیەكان بووە، بەڵام تەنها یەكێتی و پارتی كە بە دوو لیستی جیا دابەزیون توانیویانە كورسی بەدەست بهێنن، واتە 186 هەزار و 122 دەنگ بۆ بەدەستهێنانی كورسی بووە، بەدیاریكراوی 33 هەزار و 275 دەنگ كە بەشی كورسییەكی دەكرد فەوتاوە، چونكە بەپێی سیستەمی سانت لیگۆ كورد كەمترین نرخی كورسی لەسەر كەوتووە و بۆ هەر كورسییەك 31 هەزار و 110 دەنگی پێویست بووە، بەشێوەیەك هەر لیستێك لەو ژمارەیە كەمتری هێنابێت دەنگەكانی فەوتاندووە.

لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، كورد بە پێچەوانەی هەڵبژاردنەكەی ساڵی 2005 ەوە، لەسەر یەك لیستی رێكنەكەوتن، بەڵكو بە پێنج لیستی جیا و دەیان كاندید لەیەككاتدا ململانێی ناوخۆیان و پێكهاتەكانی دیكەیان دەكرد.
لەو پێنج لیستەدا تەنیا دوانیان كورسییان بەدەستهێنا یەكێتی لەگەڵ شیوعی هاوپەیمانی (كەركوك هێز و ئیرادەمانە) ی هەبوو، بوون بە خاوەنی پێنج كورسی بە 139 هەزار و 373 دەنگ، هەروەها پارتی دوو كورسی بە 46 هەزار و 749 دەنگ مسۆگەر كرد.

كۆی كورسییەكانی كورد بەپێی ئەنجامی بەرایی حەوت كورسییە لە بەرامبەردا لایەنە عەرەبەكان شەش كورسی و توركمانییەكان دوو كورسییان بەدەستهێناوە

نەوەی نوێ بە 24 هەزار و 620 دەنگ، هاوپەیمانی مەشخەڵی كەركوك (كۆمەڵ و یەكگرتوو) بە شەش هەزار و 655 دەنگ و پارتی سۆسیال دیموكرات بە 377 دەنگ كورسییان بەدەستنەهێنا.

كۆی كورسییەكانی كورد بەپێی ئەنجامی بەرایی حەوت كورسییە لە بەرامبەردا لایەنە عەرەبەكان شەش كورسی و توركمانییەكان دوو كورسییان بەدەستهێناوە، لە كۆی 15 كورسی ئەنجومەنی پارێزگا و یەك كورسی كۆتای كریستیان.

لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر لە 520 هەزار هاوڵاتی كەركوكی دەنگیاندا، بەرێژەی لە سەدا 66، كە ئەوەش نزیكە لە هەمان رێژەی یەكەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا لە 2005 دا، كە زیاتر لە سەدا 68 بوو، لەوكاتەوە كەركوك هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای بەخۆوە نەبینی بەهۆی ناكۆكی حزبە عەرەبی، كوردی و توركمانییەكانەوە لەسەر تۆماری دەنگدەران.

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك 16 ئەندامن، دەبێت نۆ ئەندام لەو 16 یە دەنگبدات بە كاندیدی پارێزگار

هەر لایەنێك توانی كورسییەكانی بگەیەنێتە 9 كورسی، دەتوانێت كەسێك بۆ پۆستی پارێزگار دەستنیشان بكات، بەڵام كارەكە هەر بەوەندە تەواو نابێت، بەڵكو دەبێت پێكهاتەكانیش رازی بكات بە كاندیدەكەی.

ئەگەر لایەنە كوردستانییەكان توانیان بە هاوپەیمانێتیی نۆ كورسیان لە ئەنجومەن هەبێت، دەتواننن كەسێك دیاری بكەن بۆ بوون بە پارێزگار، بەڵام دەبێت لایەنە عەرەبی و توركمانییەكانیش رازیبن، ئەگەر رازی نەبن و كوردیش هەر بیەوێت ئەو كاندیدەی ببێتە پارێزگار، ئەوا دیسان چەكی لایەنەكان دادگای فیدراڵی دەبێت و كورد دەبێت كاندیدەكەی بگۆڕێت بۆ كەسێك كە كۆدەنگیی هەموو پێكهاتەكانی لەسەربێت.

ئەو كەسەی دەبێتە پارێزگاری كەركوك، مەرج نییە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا بێت، هەر كەسێك خەڵكی كەركوك بێت و مەرجەكانی بوون بە پارێزگار بیگرێتەوە، دەتوانێت سیڤی پێشكەش بە ئەنجومەنی پارێزگا بكات بۆ خۆ كاندیدكردن بۆ ئەو پۆستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا