پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، به‌تۆمه‌تی دزینی نزیكه‌ی 60 بتڵی غازی ماڵان له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی كوردسات دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (21-12-2023)، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك سكاڵای یاساییان تۆماركرد كه بتڵی غازیان لێدزراوه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران ده‌ستپێكرد، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی كوردسات دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن‌و ده‌ستسشبگیرێت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌و بتڵه غازانه‌دا كه تۆمه‌تباران دزیبویان.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، تۆمه‌تباران دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و له‌كاتی لێكۆڵنه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه چوار ماتۆڕسكیشیان له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی دزیوه، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیرا بەسەر یەکێک لەماتۆڕە دزراوەکاندا.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتباران (پ، ج، ع لەدایكبووی 2004 – ك، م، ع له‌دایكبووی 2002) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 راگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.