کەشناسی: باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری باران بارین هەیە.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى لە نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەوردا دەبێت، وە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەتاییەتى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى نمە بارانێکی کەم هەیە.

لەبارەی کەشی سبەی شەممە ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەورو هەورى تەواودا دەبێت، وە ئەگەری باران لە ناوچە شاخاوییەکانى هەرێمدا هەیە بەتایبەتى لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆدا.

هاوکات، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیانە کە 28 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانییە کە 22 پلەی سیلیزییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا