پۆڵه‌تیك پرێس:
هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ڤاكسینی كۆرۆنا به عێراق، به‌رزترین ڕێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركرا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوارهه‌زار و 690 تووشبووی نوێی كۆرۆنا له عێراق تۆماركراوه، هاوكات 30 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری كۆرۆنا له عێراق له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌ستیكرد به به‌كارهێنانی ڤاكسینی سینۆفارم-ی چینی بۆ هاووڵاتیانی عێراق.
سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاند، بڕیاره به‌مزووانه زیاتر له دوو هه‌زار و 500 ژه‌م له ڤاكسینی كۆرۆنای كۆمپانیای فایزه‌ر بگاته عێراق.