بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی سەردانی بریندارەکانی ڕووداوەکەی بنکەی تاسڵوجەی کرد

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەبارودۆخی تەندروستی بریندارانی ڕوداوەكەی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە دەپرسێت و هەروەها دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەشی ڕاگەیاند.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،” بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە11ی کانونی یەکەم، عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەیاوەری ژمارەیەك لەئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی سەردانی نەخۆشخانەی شاری كردوو لەنزیكەوە لەدۆخی تەندروستی هەردوو كارمەندی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەی پرسی كە لەڕوداوەكەی دوێنێی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەسەردانەکەیدا بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست و بەڵێنی هەموو پشتگیری و هاوكارییەكی پێدان.

جەختیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتباری ڕووداوەكە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405-31 لەبنكەی پۆلیسی تاسڵوجە بەندە و لێكۆڵنیەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا