پێدانی پاسپۆرت لەم شارەی هەرێم ڕاگیرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پاسەپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە، كە هاوڵاتیانی سنورەكە ئاگادار دەكاتەوە كە لە سبەی چوارشەمەوە بەرواری 6-12-2023 پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی كۆن رادەگیرێت بەهۆی ئامادەكاری بۆ سیستەمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی .

نووسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان داوا لە هاوڵاتیانی گەرمیان دەكات كە لە سبەی چوارشەمەوە سەردانی نوسینگەكەیان نەكەن بەمەبەستی دەرهێنان و نوێ كردنەوەی پاسپۆرت ، تەنها ئەو هاولاتیانە نەبێت كە پیشتر مامەڵەیان لە نوسینگەكە كردووەو پاسپۆرەتەكانیان چاپ كراوە بە مەبەستی وەرگرتنەوەیان واتە تەنها بەشی پێدانەوەی پاسپۆرت بەردەوام دەبێت كە ڕۆژانە لە سەعات 8:30 بەیانییەوە تا وەكو4:00 ی پاش نیوەڕۆ لە خزمەت هاوڵاتیاندا دەبێت.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو، لە پاش ئامادەكردنی هۆڵەكانی نوسینگەی پاسەپۆرتی گەرمیان و دانانی ئامێرەكانی سیستەمی نویی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دەستدەكرێت بە پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی نوێ .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا