جووەکانی کوردستان پەیامێک بۆ پۆڵەتیک پرێس و خەڵکی هەرێم بڵاودەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێکخراوی ئارامیک بۆ کارووباری کوردانی جوو لە هەرێمی کوردستان ووتەکانی ئەو هاوڵاتییەی رەتکردەوە کە خۆی وەک جوو ناساندبوو و لەرێگەی پۆڵەتیک پرێسەوە چەند نهێنییەکی درکاند.

رێکخراوی ئارامیک لە پەیامەکەیدا دەڵێت: ئێمە بەئاشکرا و بێ هیچ بەربەستێک مەراسیم و بۆنە دینییەکانی خۆمان ئەنجام دەدەین شانبەشانی برایانی موسوڵمان، مەسیحی و ئێزدی و کاکەیی لە هەرێمی کوردستان و سەرتاپای لێدوانەکانی ئەو بەڕێزە رەتدەکینەوە کە دیارە بۆ ئامانجێکی نادیار و تایبەت و گوماناوی ئەو لێدوانانەی داوە.

دەقی راگەیاندنەکەی رێکخراوی ئارامیک، بۆ کارووباری کوردانی جوو لە هەرێمی کوردستان:

بەڕێز: دیجیتاڵ میدیای پۆلەتیک پرێس

ماوەیەک پێش ئێستا پەیامنێری میدیاکەتان لەشاری سلێمانی دیمانەیەکی لەگەڵ کەسێک بەنادیاری بڵاوکردەوە کە گوزارشت لەئاینزایەکی جوو ئەکات ئێمە وەک ڕێکخراوی ئارامیک بۆ کاروباری کوردانی جوو لەھەرێمی کوردستان کەبەفەرمی کار ئەکەین کەچەندان کاروچالاکی کۆمەڵایەتی و مەراسیمی دینیمان ئەنجام داوە و بەشداریمان کردووە لەھەموو بۆنە نیشتیمانیەکان و بۆنە ئاینیەکان شان بەشانی برایانمان لەموسڵمان و مەسیحی و ئێزیدی و کاکەیی لەھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمانەشدا پابەندین بەپاراستنی ئەندامان و دۆستانمان لەبەر ئەم پێشھاتە ناھەموارانەی ناوچەکەی گرتۆتەوە و بۆ پاراستنی پێگەی ھەرێمی کوردستان کە ھەر ڕۆژە بیانویەک و ناوناتۆرەیەکی لێ ئەگیرێت لەلایەن نەیارەکانی ھەرێمی کوردستان.

ئێمە سەرتاپای لێدوانی ئەم بەڕێزە ڕەتدەکەینەوە کە کەسێکی نەناسراوە و دیارە بۆ مەبەستێکی نادیار و تایبەتی و گوماناوی ئەم لێدوانەی بۆ ئێوە داوە ئێمە بەھیچ شێوەیەک لێی بەرپرس نین و گوزارشت لەبیروڕای کەسێکی جوو ناکات.

ڕەنج کۆھین
سەرۆکی ڕێکخراوی ئارامیک بۆ کاروباری کوردانی جوو

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا