پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 1_11_2022 شاندێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆریان كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبونی وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژە تیرۆر و ژمارەیەك لە فەرماندەكان، شاندی یەكێتیی بە گرنگیەوە باسیان لە رۆڵی هێزی دژە تیرۆر وەك هێزێكی نیشتمانیی كرد كە لە شەڕی دژی تیرۆر رۆڵی كاریگەریان هەبووە و بەرەنگاری تیرۆرستان بوونەتەوە و بەردەوامن لەو ئەركە پیرۆزە نیشتمانیەدا.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، شاندی یەكێتیی سەرنج و تێڕوانینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان لەبارەی دۆخی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان خستەڕوو و جەختیان لە هەڵوێستەكان كردەوە.