ڕوسیا پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، پێشوازی وڵاتەکەی بۆ ڕێککەوتنی نیوان ئیسرائیل و حەماس دەربڕی، کە بۆماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە22ی تشرینی دووەم، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، لە چاوپیکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئیزڤێستیا ئاشکرایکرد،” لەبارەی ئاگربەستی مرۆیی چوار ڕۆژە، مۆسکۆ پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکات، لەکاتێکدا لە سەرەتای پەرەسەندنی ململانێکانەوە ڕوسیا داوای دەکات”.

ڕوونیکردەوە، هەوڵە تایبەتەکانی قەتەر کە ئەنجامیداون بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە بۆ وەستاندنی پەرەسەندنی زیاتری نێوان ئیسرائیل و فەڵيستین گرنگە ئاماژەی پێبکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی تشرینی دووەم، وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ لە بەیاننامەکەیدا بڵاویکردەوە، بەهاوبەشی هەریەکە لە ئەمریکا و میسر و قەتەر، سەرکەوتووبوون لە ئەنجامدانی رێکەوتنێک لەنێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس بۆ راگرتنی جەنگ و ئاگربەستی مرۆیی لەپێناو گۆڕینەوەی دیل و بارمتەکان، بەپێی ناوەڕۆکی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ، ئاگربەستەکە بۆ ماوەی 4 رۆژ بەردەوام دەبێت و 50 دیلی ئیسرائیلی ژێردەستی حەماس، رادەستی ئیسرائیل دەکرێتەوە، حەماسیش رایگەیاند، لە چوار رۆژدا 50 ژن و منداڵ ئازاد دەکات، لە بەرامبەر ئەوەدا ئیسرائیل دەبێت 150 زیندانیکراوی فەلەستینی ئازاد بکات.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا