‎لیستی ژمارە 142 تینوێتی کەرکوک دەشکێنێت

‎کەرکوک و یەکێتی دوانەی خەباتن, بێ یەکدی نایانکرێت، هەندێک جار بەهۆی زوڵم و زۆریی دیکتاتۆری و ڕووداو و پێشهاتە ئاڵۆزەکانەوە دابڕانی کاتی لە نێوان ئەم دوو دۆستە دێرینەدا دروستبووە، بەڵام یەکێتی و کەرکوکیەکان هەمیشە  لە تەنگانە و لە فەریحیدا یەکتریان لە بیرە و زۆر زوو بەیەکدەگەنەوە و دەست لە ناودەست خەباتدەکەن و قەت لەیەکتر زویر نابن. کەرکوک باشدەزانێت تەنها ڕۆڵەی خەمخۆر و دڵسۆزی هەر یەکێتیە، یەکێتیش باش دەزانێت کەرکوک تەنها بەو خۆشحاڵە و تەنها بە دەستی یەکێتی تینوێتی دەشکێت.

تەنها بە چارەسەر و تەگبیری یەکێتی، خەم و ئازار و زام و برینی کەرکوک ساڕێژدەبێت. هەروەک سەرۆک مام جەلال ئەڵێ کەرکوک قودسی کوردستانە ، لە دەستووری عیراقدا مادەی ١٤٠ تەرخانکراوە بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی کەرکوک و دەبێت بە دەستور سەرجەم کێشەکانی شاری کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان چارەسەربکرێن و ئەم مافانە بپارێزرێن. هەمووان باشدەزانین بۆ چەندین ساڵ پارێزگاری کەرکوک لە نەتەوەی کوردبووە و لە یەکێتی بوو، تا کارگەشتە ئاستێک کورد ڕاستەوخۆ حوکومڕانی کەرکوکی دەکرد و بڕیاری دەدا.

ئێستاش سەرلەنوێ دۆستەکەی کەرکوک لە مەیدانی شۆڕجە و ڕەحیماوا و بای حەسەندا، لیستی ژمارە ١٤٢ ی پێکهێناوە و بۆ سەرخستن و هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەرجەم چین و توێژەکان بە وردی سازکراوە و دەڵێت هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە.

هێز هێزی خەڵی کەرکوکە و ئیرادە ئیرادەی یەکێتیە، سەرجەم هەوڵەکان یەکدەخرێنەوە بۆ ڕیکخستنەوەی متمانە و بۆ خزمەت و بۆ بەهێزبوون و داکۆکیکردن لە مافەڕەواکانی دانیشتوانی بەسەرەفی شارە حەیاتەکە، ئەو شارەی چەندین ساڵە کورد خەباتی بۆ دەکات و قوربانی بۆ دەدات، ئەو شارەی ڕۆڵەکانی سەرمەشقن و لە هەموو سار و شوێن و جێگەیەکی کوردستاندا شەهیدیان داوە و خوێنیان بێجیاوازی بۆ ڕزگارکردنی خاکی کوردستان پێشکەشکردووە.

کەرکوک شاری کوردانە و شاری پێکەوە ژیانە، پێکەوەژیانێکی شارستانی بێ خەوش و بێ دەستکاری و بێ دەستتێوەردانی دەرەکی، گەر ناحەزان بهێڵن ئەم شارە زیاتر دەبێت بە پێشەنگ و وەک عیراقێکی بچوک زیندەگی دەکات، ڕێز لە یەکتردەگرن و شار ئاوەداندەکەنەوە.

سیاسەت و بەرنامەی کاری لیستی 142، هەمان سیاسەت و مەنهەجی سەرۆک مام جەلال و یەکێتیە و دەیەوێت کەرکوک بۆ کەرکوکیەکان بکات بە شارێکی نموونەیی پێکەوەژیانی مۆدێرنی کەم وێنە، کەرکوک بکاتەوە بە خاوەن خزمەتگوزاری ڕەها و ئاوەدان و سەقامگیر و دووبارە سەروەری بگەڕێنێتەوە بۆ شار و داینشتوانە خۆڕاگرەکەی.

ھەستیار مارف ئاغا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا