دیاردە و دەرهاویشتەکانی میدیای نوێ و کاریگەرییان لەسەر کلتوور و ناسنامە

ئەگەر سەرەتا لە دەستەواژەی (میدیا) و ستراکتۆرە گشتییەکەی ئەم وشەیەوە دەست پێبکەین کە دەکرێت بڵێم زیاد لە پێناسەیەک و زیاد لە لێکدانەوەیەکی بۆ کراوە ، بەمانای لاتینیەکەی «Media» واتە (ناوەندێک) لە نێوان دوو شتدا کە لە دوای ھێزی جێبەجێکردن و یاسادانان و دادوەرییەوە دەبێتە ھێزی دەسەڵاتی چوارەم، یان بە مانایەکی دیکە وشەی میدیا بە جۆرێک لە جۆرەکان گرێدەدەنەوە بە کردەی (گەیاندن)ـەوە، ئیدی ئەمە گەیاندنی پەیامێک ،ھەواڵێک، قسەیەک ،وتارێک و ڕووداوێک بێت، دەکرێت بە زیاد لە ئامڕازێک و زیاد لە دەزگایەک بگەیندرێت.

چەندین ڕایەڵە ھەیە تاوەکو ھەرییەکە لەم پەیامانەی لێوە بێتە دەرێ و بە ئەوی بینەر بگات ، کە دەتوانین لە تەلەفزیۆن، ڕادیۆ ، ڕۆژنامە، فیلم، کتێب، شەبەکەگەلی کۆمپیوتەری، ئینتەرنێتدا کورتی بکەینەوە کە لەم خشتەیەی خوارەوەدا تەواوی گەیەنراوەکان ڕێزبەندی دەکەین .

‎١:میدیای چاپکراو: ڕۆژنامە ،کتێب ، گۆڤار
‎٢:میدیای پەخشکراو : تەلەفزیۆن ، ڕادیۆ، سیستەمی دەنگی
‎٣:میدیای کۆمپیوتەری : ئەنتەرنێت ، بانکی ئاگادارییەکان.
‎٤:میدیای کۆڵان : پۆستەری ھەڵواسراوی شەقامەکان ، تابلۆی کۆڵانەکان، نوسراوی سەر پاس و دیوارەکان .

میدیای نوێ:

‎بواری میدیا بەگشتی ژیانی مرۆڤایەتی داگیر كردووە، سەرەتا دەبێت لەم نێوەندی داگیركاریەدا بزانین میدیای نوێ چییە؟ چونكە لای هەموان ئاشكرایە كە میدیای باو یاخود تەقلیدی ئەو میدیایەیە كە خۆی لە ڕۆژنامەو گۆڤارو ڕادیۆو تەلەفیزیۆندا دەبینێتەوە.
‎میدیای نوێ شۆڕشێكی گەورەی زانیارییە كە بەبێ ئەوەی هەستی پێبكەین زۆرینەی تاكەكانی كۆمەڵگە بەرجەستەی دەكەن، ئەم جۆرە لە میدیا بە گرنگترین قۆناغەكانی گەشەسەندنی دێت لە ڕوی مرۆڤایەتیەوە و هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە كەرتی میدیا بۆ دوو بەرە دابەش ببێت، كە ئەوانیش میدیای تەقلیدی و میدیای نوێیە.

لەگەڵ گەشەسەندی تەكنەلۆجیا، میدیای نوێ خۆی خزاندۆتە نێو دەستی هەموومان وەك بەكارهێنانی تەلەفۆنە زیرەكەكان و بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان و سود وەرگرتن لێی لە بڵاوكردنەوەی وێنە و هەواڵ و ڤیدیۆو سەرجەم ئەو شتانەی كە دەمانەوێت لە تۆڕەكان بڵاوی بكەینەوە و هەموو شێوازەكانی مۆنتاژی فۆتۆیی و ڤیدیۆیی تیادا ئەنجام بدەین وتەنانەت بە ئاسانی دەتوانین پەخشیان بكەین، كەواتە هەموو ئەمانە ئەگەر بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا نەكرێت، كاریگەری نەرێنی لەسەر بەها كۆمەڵایەتییەكان دروست دەكات و دەبێتە هۆی ئەوەی هاوڵاتی نەتوانێت بە سانایی و ئاسایی بجوڵێتەوە، چونكە بەردەوام لە ترس و دڵەڕاوكێدا دەژی.

‎لەبیرمان نەچێت میدیای نوێ لەم ساڵانەی دواییدا توانی وەسیلەیەك بێت لە هەڵگیرسانی خۆپیشاندان و شۆڕشی نوێی بەهاری عەرەبی لە هەندێك وڵاتی عەرەبیدا ، پشتیوان و هاندەری خۆپیشاندانەكانی وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانە و ھتد.
‎كەواتە وا پێویست دەكات بزانین لەپاڵ میدیای نوێ و دیجیتاڵ میدیادا كامانەن ئەو دیاردانەی ئەمڕۆ دەركەوتوون لەپاڵ ئەم میدیایەدا كە ئەمەش بێگومان دەگەڕێتەوە بۆ ئەم دیاردانەی لای خوارەوە:

‎یەكەم: توانیویەتی توێژێكی تری میدیاكار دەربخات كە لە بنەڕەتدا هیچ پەیوەندییەكیان بە بواری كاري میدیاوە نییە.
‎دووەم: دەركەوتنی بڵندگۆی نوێ،كە مرۆڤەكان دەتوانن بە ئاسانی پەیوەندی بەیەكتریەوە بكەن و بە شێوازێكی خێرا و ئازادانە كۆمێنت و قسە لەسەر بابەتی یەكدی بڵێن.
‎سێیەم: دەركەوتنی میدیای جەماوەر بۆ جەماوەر.
‎چوارەم: ئەوەی میدیا تەقلیدییەكان ناتوانن لە كەناڵەكانیانەوە باسی بكەن لە ڕێگەی ئەم جۆرە لە میدیای نوێ دەیخەنە بەردەست و بەرچاو و ڕای گشتی.
‎پێنجەم: پەرتبونی جەماوەر، كە دەبێتە هۆی پەرت بونی جەماوەر بەشێوازی گروپی بچوك،كە لەكاتێكدا میدیای تەقلیدی جەماوەرێكی پان وبەرینی هەبوو.
‎شەشەم: دەركەوتنی دیاردەی كۆمەڵگەی خۆسەپێنەری تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان، كە ئەمەش كۆمەڵەكەسانێكن موخاتەبەی كۆمەڵگەو كەسانی تر دەكەن بەهۆی ئەم میدیانوێیەوە بەو مەبەستەی دەیانەوێت
‎٣: لەکتێبی ،میدیا،نوسەر،شەھید کەڵۆسی ،بابەت تۆێژینەوە، ساڵێ چاپ ٢٠٢٠ ، شۆێنی چاپ ،چاپخانەی گەنج .

کاریگەری میدی نۆێ لەسەر کلتور و نازنامە :

‎راگەیەنەكان لە رەوتی مێژوودا گۆرانیان بەسەردا هاتووە ‌و ئەو گۆڕانەش لە كولتووری تاك‌و كۆمەڵدا رەنگدانەوەی زۆری هەبووە، شۆڕشی پەیوەندییەكان لە دونیای نوێدا، شۆڕشی كولتووریشی لێ كەوتوەتەوە ‌و راگەیەنەكانیش لەگەل خۆیاندا كولتووری نوێیان بەرهەمهێناوە‌و روونە كەسەرچاوەی ئەوكولتووەرش، ئەوكۆمەڵگایانەن كە شۆڕشی پەیوەندییەكانیان ئەزموون كردووە. ئەم كولتوورە تازە‌و جیهانییە بووەتەهۆی ئەوەی كە كولتوورەكانی تر لیك نزیك ببنەوە‌و روو لەهەموو نەتەوە‌و نیشتمان‌و ئەندێشەیەكیش ئەكات. وەك مەك لۆهان دەڵێت: “لەم جیهانە لەگوندچووەدا،گەلان هێندە لەیەك نزیك ئەبنەوە كە ئەبنەخاوەن كولتوورێكی هاوبەش‌و زمانی هاوبەشی جیهانی دروست ئەكەن”.

روونە كە كولتوور بەمانای هەموو ئەو شتانەی دێت كە مرۆڤ ژیانی پێدەكات.

‎ناسنامەی گەلان یەکێکە لە مۆرکە نیشتیمانیەکانی ھەر گەلێک، میدیای تەقلیدی لە جاراندا ئەرکی پاراستی نازنامەو ھەوێ گەلانی لە ئەستۆدا بوو کلتوری ئەپاراست واتە ناسنامە کلتورە میدیای تەقلیدی چۆن ئەرکی زانیار و ڕۆشنبیری بوو لەھەمان کاتدا ئەرکی پاراستی نازنامەو کلتور بوو ،بەڵام میدیای نۆێ بە پێچەوانەی میدیای تەقلیدییەوە کار دەکات نەک کلتور و نازنامەی گەلان ناپارێزێ بەڵکو کلتورو نازنامەی گەلانی ھەڵوەشاندوەتەوە ، کلتورو نازنامەیەکی نۆێ دیجیتاڵێ بۆ دروست کردون لە کلتور و نازنامەی نۆێ دیجیتاڵیدا (تاک سەنتەرە) لە کلتورەتەقیدا جێزان و خێڵ و عەشیرەت سەرکردە بوو بەڵام لە کلتوری دیجیتاڵیا تاک سەنتەرە وەتاک پەیوەندییەکان ڕێکدەخات ، لە کلتوری دیجیتاڵیدا.

‎لە کلتوری تەقلیدیدا تاک ڕێگری ھەبوو ڕێگری ئاین ،خێزان ، کلتور و عادات، بەڵام لە سیستەمی دیجیتاڵیدا ھەبوو سنورەکان بەزێنراوە ھیچ سنورێک نیە، لە ئاسمان کاردەکات، یەکێک لەو ڕەخنانەی لێ دەگیرێت لە دەرەوەی یاسا کار دەکات ،لە پانتای قاچاغ واتە جادەی خۆڵ، لە پانتای یاسای و ئاسای کار ناکات ، کەواتە ناسنامەی گەلان لەمیدیا نۆێدا چەند خەسڵەتێکی دەبێت : ناسنامەی لۆکاڵی محەلی ئەتۆێتەوە ،ناسنامەی ناشناڵێتی نیشتیمانی تاڕادەیەک بوونی ھەییە بەڵام لەسەرو ئەمە نازنامەی جیھان گیری ناسنمانەی ئینسانیەت ئەمە سەر ھەڵئەدات.

‎ناسنامەیەک لەسەر ئاستی جیھان سەر ھەڵدەدات لە *میدیای دیجیتاڵیدا کێشە ئینسانیەکانی ھەر کەسێک کێشەی تۆییە کێشەی ژینگە کێشەی تۆییە ،کێشەی برسێتی لە عالەما کێشەی تۆییە،کێشەی کۆچ کێشەی تۆییە،بەردەوام ئەم کێشانە میوانی وێبسایتەکان و لاپەڕەکانی میدیای نۆێن ،لە میدیای نۆێدا ھاوڵاتی تەنھا ھاوڵاتیەکی بێ ڕۆڵ نیە بەڵکو citizen journalism ھاوڵاتیەکی ڕۆژنامە نوسە ،ھاوڵاتیەکە پەیام ئەنێرێ و پەیام وەردەگرێ لەمیدیای تەقلیدا جاران تەھا ھاوڵاتی پەیامی ئاڕاستە ئەکرا بەڵام ئێستا sender پەیام ئەنێرێ و فیدباک ئەکات.

‎بۆییە ناسنامەی ئێمە یان ناسنامەی ئێمە چوون ناسنامە بەشێکە لە کلتور لەبەردەم لێک ھەڵوەشاندنەوەیەکی خێراداییە کە ناتوانی دەستی پێوە بگری بۆ نمونە میدیای نۆێ شتێک لەو شتانەی کە لە کلتوری ئێمە گۆڕیوەیەتی ، پرسە لە کۆندا لە پرسەیا سێ ڕۆژ ئەووستای ئێستا بە emoji ییەک دڵتەنگی خۆت دەردەبڕی ،
‎لە کڕین و فرۆشتن ئێستا دەتوانی لەھەرکۆێ ئەم جیھانە چیت بۆێ بۆت دێ لە ڕێگەی بزنس کارتەکەتەوە، جا ئەم کاردانەوانەی میدیای نۆێ ھەموو ئیجابی نین زۆرێکیان سلبین وە بەرامبەر ئەم سلبیاتەدا ئەم ڤایرۆسەدا دەبێ antivirus ھەبێ ، جاران کێشەی زۆر نەبوو لە گەڵ میدیای تەقلیدی جاران بەداوای میدیاوە بوون بەڵام ئێستا میدیا بە دوای ئێمەوەییە ،ئێستا مووبایلەکەمان زەنگ لێدەداو بە زوترین کات ھەواڵمان پێ دەدات، لە کلتوری جاراندا ھەر کارێکامان بکرداییە دەبواییە بە کلتور بواییە بەڵام ئێستا میدیای دیجیتاڵی سەپێنراوە بەسەرمانا بێ ئەوەی ھەستی پێ بکەین ،بۆ نمونە لە جل و بەرگدا خود ھەڵبژادەدەکات «خود سەنتەرە»بۆ نمونە لە بواری خوێندندا ئێستا online دروست بوە لە زۆربە وڵاتانی دونیایش دا شاھادەکەی قبوڵە ،جاران لە کەسێک لە میدیا دەرکەوتاییە گرنگ بوو ڕێزی ھەبوو بەڵام ئێستا کەلیمەیەکی ھەڵە بڵێ ئەبئ بە ماڵ بەسەرتەوە.

میدیای نۆێ وا ئەکات حەزی کلتوری زیاد بکات ،میدیا نۆێ ئاڕاستەت ئەکا بۆ ئەو جوگرافیا تۆ دەتەوێ بۆییە کاتێ دەچیتە نێو ‏بيئة توشی culture shock دەبیت دوای کلتوری تر وەردەگریت ،وردە وردە کلتورێکی نۆێ وەردەگریت ، وە ئەمە وا ئەکات قۆناغی «خۆڵەمێشیت »بۆ دروست ئەکات، قۆناغی خۆڵەمێشی ئەوەییە ھەمووشتەکان ھەم باشە و ھەم خراپیشە بیکەی چۆن بۆ نمونە من مامۆستای زانکۆم دەتوانم ببم بە ئەندام پەڕلەمان دوای گۆرانی بێژ ھەتا سەوزە فرۆش ئاساییە جاران کلتوری کۆمەڵایەتی ڕێگر بوو ، میدیای دیجیتاڵی، ئێمە ئێستا نازنامەی تاکێکێ بێ ڕۆڵمان ھەییە . ئەوەی لە میدیای نۆێدا ھەییە عیلاقەیەکی ئیفترازییە.

کاڵ بوونەوەی کلتور مەترسیەکە لە دێر زەمانەوە ھەبوە:

ئەمەترسێکە لە دێر زەمانەوە لەناو خەڵکدا ھەبوو ھەبوو بەتایبەت لە بەریتانیا زۆر باڵا بوو چوونکە ئەمان باوەڕیان پۆلێنکاری بەرزوو نزم ھەییە لەکلتوردا پێیان واییە نابێ لکتوری عەوام واتە کلتوری خوارە نابێ ببێ بەکلتورێ و زاڵ ببێ و بڵاوبێتەوە ، دەبێ کلتور لەسەرەوە بێتە خوارەوە ، چوونکە جاران میتۆدەکان کلتور لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە بڵاو دەکراییەوەو وەک کتێب و ڕۆژنامەوە واتریش ڕادیۆ ،بەڵام ئێستا بە ھۆێ ئەو تەوژمە میدیای کە ھەییە ئاڕاستەکەی تێکڵەڵ کردوە و پێچەوانەی کردوەتەوە ئێستا تەوژمە کلتوری میلیەکەی خوارە زاڵترە بەسەر تەوژمە میدیەکانی سەرەوە ،کە لای بەریتانیەکان وابوە کە پێیان قبوڵ نیە کلتوری میلی بڵاوبێتەوە کاریگەری ھەبی لەسەر کلتوری سەرەوە،
‎ئێستا خود سەنتەری بوونی ھەییە :نەک لە کوردستان بەڵکوو لە ھەموو جیھان ئەو کلتورە عەوامەی پێشوتر سەر گوم کرابوو بەڵام ئێستا دەروازەیەکی بۆ کراوەتەوە و خود سەنتەری ھاتوەتە بوون ، مرۆڤی ئێستا بەرھەمی کلتورەی پێشویەتی ،وە ئەمەیش تەنھا لە قوتابخانە پێمان ناگات بەڵکوو میدیا سەرچاوەیەکی ترە ئێمە ئێستا لە ڕێگەی موبایلەکانمانەوە ئەوەی ئەمانەوێ پێمان دەگات نەک ھەر ڵە ڕێگەی کتێب و گۆڤارەکانەوە
‎بۆییە نابێ کلتور بەرز و نزم بێ دەبێ ناوەڕاستیش بوونی ھەبێ ، وە ڕایەڵەی نێوان کلتور و خەڵک میدیاییە ، وە «نازنامەی کەلتوری زۆر باڵا ترە لە نازنامەی نەتەوەی »

‎ئایا ئەم بارو دۆخە تازەی کە میدیای سۆشیال دروستی کردووە و دەتوانێت بە پۆست میدیای کلاسیک ناوببرێت؟: وە یاخود ئەم جۆرە میدیاییە درێژەپێدەرە یان ڕکابەرە ؟ وە ئایا لە ئێستادا میدیای کلاسیک شۆێنەکەی خۆی بە تەواوەتی بۆ سۆشیاڵ میدیا جێھێشتوە ؟

بە گەشتنی سۆشیاڵ میدیا نەک بەتەنھا «ئینتەرنێت» بەڵکو ڕادیۆ سەربەخۆکان کەناڵە ئازادەکان ، تێڕوانینی ئێمە بۆ میدیا شێوازێکی دیکەی وەرگرت . میدیا سەدایەک نەبوو لە دەرەوەی سەدای ئێمە شۆێنێک نەبوو کە ئێمە نەتوانین لێ بپەڕینەوە (میدیای تازە ) بەسود وەرگرت لەو ڕووبەرە فراوانەی کە بۆ بەکارھێنەرانی خۆی فەراھەم دەکات لە خاڵە ھەرە گەورەو سەنتڕاڵەکەی خۆیدا جەنگی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسانی ماڵی کراو و میدیای ھیمەنە بەسەرکراودا ڕاگەیاند ، سیاسەتێکی تازەی خستە سەر سکەی خۆی . لەم سیاسەتە نۆییەدا ئازادی بوو بە ناوەند ، میدیای سۆشیاڵ شێوازێکی نوێ لە پەیوەندی وفۆڕمێکی دیکەی بۆ قسەکردن دۆزییەوە.‎ئێمەی بەرامبەر بەڕۆژنامەنوسانێکی ئازاد و ئۆتۆنۆم ڕاگرد. ‎ڕۆژنامەنوسانێکی ئازاد کە لە سایەی میدیا ھەیمەنە بەسەرکراودا ماڵی کرابوون.

میدیای کلاسیک ئێستا لەقۆناغی ئاوابووندایە ، کەوتوەتە دۆخێکەوە کە ناتوانێت ببێتە ڕکابەرێکی ڕاستەقینەی میدیای سۆشییاڵ، ئەگەر بە تەعبیرێکی دیکە بڵێم (میدیای کلاسیک جەنگەکەی بەتەواوەتی دۆڕاندوە) فەزای خۆی ڕادەستی میدیای تازە کردوە ، لەبەر ئەوە بواری گەڕاندنەوەی میدیای کلاسیک بەھەمان وەزن و قورسایی بەر لە ( سۆشیاڵ میدیا) وە ، زۆر کزە و ناتوانێت بەو جۆرە کە دەیەوێت پراکتیزەی بازاڕی خۆی بکات .

لەئێستادا ئێمە لەبەردەم دووجۆر میدیاداین :

میدیای کلاسیک : وەک میدیایەکی ھەیمەنە بەسەردەکراییەوە .
‎میدیای سۆشیاڵ : وەک میدیایەکی ئازادی ئۆتۆنۆم.

‎ئەگەر میدیای کلاسیک وەک دەسەڵاتی پێنجەم لە دەستی بازاڕی سەرمایەداری و دەوڵەت و سیاسەتی کۆمپانیاکاندا بێت ،میدیای سۆشییاڵش وەک کەرەستەیەکی تەکنەلۆژی بێبەری نییە لەم بەرژوەندیخوازییە، وەک پێشتر ئاماژەمان بۆ کرد وێب سایتە گەورەکان لەلایەن کۆمپانیا ملیاردەرەکانەوە دەکڕێنەوە( ئەڵبەتە بێ ئەوەی سانسۆر بخاتە سەری ) بۆ نمونە تۆ دەتوانی لەسەر ماڵپەڕی گۆگڵ چیت دەوێت بینووسیت و بیڵێیت ، فەیزبووک بەو جۆرەی کە پێویست بکات بەکاربھێنیت، جیاوازی لە نێوان دەسەڵاتی پێنجەم و دەسەڵاتی شەشەمدا بەم جۆرەیە، کەدەسەڵاتی پێنجەم وەک پاڵەوانەکانی (میدیای کلاسیک) سییاستمەدار و ڕۆژنامەنووسانی دەربارو سەرمایەدارەکانن،بەڵام بەکارھێنەرانی دەسەڵاتی شەشەم (سۆشیاڵ میدیا) دەکرێت بەھۆی ھەبوونی ئەو فەزا ئازادەوە بتوانن دەرخەری ڕاستیییەکان بن، لە پەنج و و ئەکاونتی خۆیانەوە وەک ھێزی شەشەم یان ( پۆست میدیا) ڕێگەی ڕاستەقینەکەی میدیا وەک بناغەیەک بۆ دیموکراسی و سەدای خەڵک کە خۆیانن بدۆزنەوە.

«میدیا سەرفمان دەکات»:

‎میدیای ئەمڕۆ قبوڵی ئەوە ناکات بەشێک بێت لە ژیانی ئێمە، چونکە ئەگەر وەزیفەکەی ئەو لەم ئەرکە چکۆلەیەدا تەواو بێت ، ئەو ناگاتە شوێنی مەبەستی خۆی ،نـــا ……..میدیا دەیەوێت ببێت بە ھەموو بەشێکی ژیانی مرۆڤ ، لە ڕێگەی ئەم بەگەڕخستنەوە دەتوانیت دەستکاری سیستمی فیکری ،ئایدۆلۆژیای ،سایکۆلۆژی کەسەکان بکات.

‎دەرئەنجام:

‎بە ڕای تۆێژەر : کایریگەری میدیای نۆێ لەسە کلتور و نازنامە کاریگەریەکی زۆر دیارە و ڕواڵەتێکی سەردەمی مۆدێرنی وەرگرتوە کە ئەمە لەدەست مرۆڤایەتی دەرچوە تەوژمێکی جیھان گیرییە ، کە دەکرێت بۆ ھێڵانەوە ڕۆحی کلتوری ، میدیا ھەڵبستێت بە بڵاو کردنەوەی ئەوبابەتانەی بۆنی کلتوری تۆخ ئەکەنەوە.

‎نوسەر: نیان كایا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا