بە چاودێری قوباد تاڵەبانی یەكەمین كۆنفڕانسی مید سازدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە چاودێری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یەكەمین كۆنفڕانسی مید لەژێر تەوەری (دەستپێشخەری شۆڕشی داتا و چارەسەرە زیرەكەكان) بۆ گەشەپێدانی هەرێمی، لە سلێمانی سازدەكرێت.

بڕیارە سبەینێ 14-11-2023، وەك بەشێك لە زنجیرە چالاكییەكانی تایبەت بە ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی، یەكەمین كۆنفڕانسی مید بۆ گەشەپێدانی هەرێمی دەستپێبكات، كە خۆی لە گفتوگۆكردن لەسەر رۆڵی زانستی داتا لە بڕیاردانی ستراتیژی و بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا زیرەكەكان بۆ پەرەپێدانی گەشەی ئابوری بەردەوام و باشتركردنی كوالێتی ژیان دەبینێتەوە.

ئامانجە سەرەكییەكانی كۆنفڕانسەكە بریتین لە، داڕشتنی چەند ستراتیژێك بە ئامانجی بەردەستكردنی داتا، هاندانی كلتورێك كە گرنگی بە بەكارهێنانی داتا بدات، هەروەها بەكارهێنانی چارەسەری زیرەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی گەشەپێدانی هەرێمی، ئەمە جگە لەوەی كۆنفڕانسی مید وەك سەكۆیەك بۆ پیشاندانی پڕۆژە جیاوازەكان كار دەكات، كە جەخت لە رۆڵی سەرەكی بەڕێوەبردن و بەكارهێنانی كارامەیی داتا لە بوارەكانی پلاندانان، بڕیاردان و داڕشتنی سیاسەت دەكاتەوە.

دەستپێشخەری شۆڕشی داتا هەوڵ دەدات توانای زانستی بخاتەڕوو، بۆ پاڵنانی گۆڕانی كۆمەڵایەتی و گەشەی ئابوری بەردەوام، كە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە لە هەرێمی كوردستانی عیراق دەستپێدەكات، ئەمەش دروستكردنی مۆدێلێكە كە بتواندرێت بۆ شار و پارێزگاكانی دیكە لە سەرانسەری وڵات دووبارە بكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا