عێراق کاروانێکی دیکەی هاوڵاتیانی لە هیندستان دەگەڕێنێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

حکومەتی عێراق کاروانێکی دیکەی وڵاتەکەی لە هیندستان دەگەڕێنێتەوە.

کەفاح حەسەن، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بە فڕۆکەی تایبەت کاروانێکی دیکە لەو عێراقیانە دەگەڕێنێتەوە کە لە هیندستان گیریانخواردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی کەفاح حەسەن، گەشتی شەشەمی گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتیانە لە ڕۆژی ٧ ی حوزەیران ئەنجامدەدرێت.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، تا ئێستا هێڵی ئاسمانی عێراق توانیویەتی هەزار و ٦٦٩ هاوڵاتی عێراقی لە هیندستانەوە بگەڕێنێتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا