ئیسرائیل داوای چۆڵكردنی 12 نەخۆشخانەی غەززە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای ئیسرائیل رایدەگەینێت، نەخۆشخانەكانی غەززە بوونەتە بنكەی حەماس، بۆیە داوای چۆڵكردنی 12 نەخۆشخانە لەو شارە دەكات. جێگری سكرتێری گشتیی گرووپی جیهادی ئیسلامیش بەكارهێنانی نەخۆشخانەكان لەلایەن حەماسەوە رەتدەكاتەوە.

هێرشی زەمینی و پێشڕەوییەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ باكووری كەرتی غەززە بەردەوامە. لانیكەم پێنج نەخۆشخانەی شاری غەززە كە هەزاران بریندار و ئاوارەی تێدایە لەلایەن تانكەكانی سوپای ئیسرائیلەوە گەمارۆدراون و بە بەردەوامیش دەوروبەریان بۆردوومان دەكرێن.

سوپای ئیسرائیل داوای چۆڵكردنی 12 نەخۆشخانەی شاری غەززەی كردووە راشیدەگەیەنێت، ئەگەر لە هەر نەخۆشخانەیەك هێزەكانی ئیسرائیل بكرێنە ئامانج، سوپاكە هێرشبەرەكان بە ئامانج دەگرێت.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، چەكدارانی حەماس لە چەندین نەخۆشخانەوە چالاكی ئەنجام دەدەن. هەروەها پێداگیری دەكات لەوەی نەخۆشخانەكانی وەكو شیفا بوونەتە بنكەیەكی سەرەكی چەكدارانی حەماس.

لە بەرانبەردا محەمەد هندی، جێگری سكرتێری گشتیی گرووپی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین دەڵێت، هەواڵی بەكارهێنانی نەخۆشخانەی شیفا و نەخۆشخانەكانی دیكەی ‌غەززە لەلایەن چەكدارانی فەڵەستین دوورە لە راستی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا