حکومەت لێخۆشبوون بۆ قەرزێکی هاوڵاتییان دەردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم رایگەیاند، داوایان كردووە لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی ئاوی سەر هاووڵاتیان بكرێت.

ئاری ئەحمه‌د، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، بەفەرمی نووسراومان كردووە بۆ ئەوەی لێخۆشبوون لە 20%ی قەرزیئاودا بكرێت، كە لای هاووڵاتییانە و بڕیارەكەش بۆ هەموو هاوبەشانی ئاو دەبێت.

هەروەها وتیشیلەو رۆژەوەی ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندیی لەسەر بڕیارەكە دەدات، هەوڵ دەدرێت لێخۆشبوونی قەرزەكە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوامبێت.

راشیگەیاند، کۆتا دەرفەتی لێخۆشبوون لە قەرزی ئاو، كە 15% بوو، لە مانگی 6ی ساڵی 2023 كۆتایی بە وادەكەی هات.

بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم، هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 400 ملیار دیناری قەرزی ئاویان لایە و حکومەتیهەرێمیش پێشتر چەند جارێک ئۆفەری داشکاندن و لێخۆشبوونی بەبڕی جیاواز بۆ هاوبەشانی ئاو دەرکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا