پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، 33 بارهەڵگری هاوکاری مرۆیی لەڕێگای دەروازەی سنووری رەفەح لە میسرەوە گەیشتوونەتە کەرتی غەززە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوێنێ یەکشەممە29ی تشرینی یەکەم، 33 بارهەڵگری هاوکاری مرۆیی لەڕێگای سنوری رەفەحەوە لە میسر گەیشتوونەتە ناو کەرتی غەززە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەماوەی دواییدا ئەو 33 بارهەڵگرە گەورەترین کاروانی هاوکاری مرۆییە بۆ کەرتی غەززە.
جەختیکردەوە، بەمەبەستی کارپێکردنی ئامێرە پزیشکییەکان و دامەزراوەکانی ئاو و پاکوخاوێنی ڕەوانەکردنی بەپەلەی سووتەمەنی زۆر پێویستە.