شەڕی حەماس ــ ئیسرائیل

ئەوەی لەچیرۆكی 1998 ئەمریكاو عیراق و ئێستای ئیسرائیل و ئەمریكادا دەیبینم، جگە لە دووفاقییەك هیچی دیكە نییە.
ئەوەشی لەهەردوو وێنەكەدا دەیبینم كلكەكەی ئەمریكایە بەناوی بەریتانیا، دوای سەردانی گەورە بەرپرسانی ئەمریكا بۆ ئیسرائیل، هاوكات ریشی سوناكی یەرۆك وەزیرانی بەریتانیاش سەردانی ئیسرائیلی كرد. بەریتانیا لە تەواوی رووداوەكانی عیراقی دوای 1990وە، دەستە راستی ئەمریكا بووە. لەدەنگدانی پێنج ئەندامە هەمیشەییەكەی ئەنجومەنی ئاسایشدا، بەردەوام دەنگی بەریتانیا بۆ ئەمریكا بووە.

بەپێی بەندی 14ی بڕگەی (687) ی ئەنجومەنی ئاسایش تایبەت بە داماڵینی چەكی كۆكوژی عیراق، بەڕوونی دەڵێت “دەبێت خۆرهەڵات لەم چەكە دابماڵێنرێت”، ئەمریكا ئەم یاسای بەسەر عیراقدا جێبەجێكرد، بەڵام تا چركەساتی ئێستا بەسەر ئیسرائیلدا جێبەجێی نەكراوە و رۆژنامەكانی نیۆرك تایمز و واشنتن پۆستیش لەكاتی خۆیدا بڵاویانكردەوە كە ئەمریكا بیانوو بەعیراق دەگرێت لەهێرشە ئاسمانییەكانیدا”، فەرماندەیەكی سەربازی ئەمریكا لەو سەرەوبەندەدا رایگەیاندبوو “وامانلێهاتووە دەبێت لەژووری دەستشۆرەكانی عیراق بدەین”، هەرئەوكات محەمەد حەسەنێن هەیكەل بۆچوونی وابووە “باتلەری سەرۆكی تیمی پشكنەرانی عیراق خەونێتی عیراق لەناوببات و چاوپۆشی لە وڵاتانی دیكە دەكات”

لەیەكەم پەلاماری ئەمریكادا دژی عیراق لەجەنگی ئازادی كوێتدا، 88 هەزار تۆن ئاگری فڕێدایە عیراقەوە كە دوو بەرامبەری توانای وێرانكردنی ئەو دوو بۆمبەبوو ئەمریكا بەسەر هێرۆشیما و ناكازاكیدا بەریدایەوە، كەچی حەماس پەلاماری دڵی دەدات لەخۆرهەڵاتدا ! ئەم جوڵەیەی حەماس بێئاگایانە و نەزانانەبوو، چونكە ئیسرائیل گوێڕایەڵێكی چاكی ئەمریكایە و دەستكراوەیە لە بەكارهێنانی هەرجۆرە كارەساتێك بەسەر غەزە و هەر ناوچەیەكی عەرەبیدا بهێنێت.

نەزانی و تێنەگەشتنی حەماس لەپەلامارەكەی 7ی ئەم مانگەی بۆ سەر ئیسرائیل، لە دوو خاڵدایە، یەكەم: بەپشتبەست بە دیدگا و رۆحێكی دینی شەڕی ئیسرائیل بكات و بیەوێت تەواوی وڵاتانی عەرەبی مەیلدار بە دینی ئیسلام لەسەری بێنە وەڵام و بەرەی جەنگەكەی بۆ فراوان بكەن و ئیسرائیل بخەنەوە گۆشەی خۆی. دووەم: پێیوابووبێت ئیسرائیل تەنهایە و دپلۆماسیەت و پاشخانی مێژوویی لەپەیوەندی ئیسرائیل ــ ئەمریكا ــ بەریتانیا، نەخوێندبێتەوە و بەوردی مومارەسەی نەكردبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا حەماس ئەگەر بە لۆجیكی دپلۆماسی یان سەربازی هاوپەیمانەكانی دەڕوانێتە شەڕی ئیسرائیل، دیسان خوێندنەوەیەكی نابەجێیە. مادام لێرەدا دوای حەوت دەیە دیسانەوە ئەنجومەنی ئاسایش لە وڵاتێكی گەورەی وەك ئیسرائیل و ئەمریكاو بریتانیا بێدەنگە، كەواتە دیدگای لۆژیكیانە بۆ حەماس جەنگە لەدۆخی بێدەنگییەكی قوڵ و دووردا.

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا