سەندیكای رۆژنامەنووسان: دەستگیركردنی عیماد بیلال پەیوەندیی بە ئازادیی میدیاو رەخنەوە نیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سكرتێری لقی سلێمانی، سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایگەیاند، هەموو لایەك دڵنیا دەكەمەوە دەستگیركردنی عیماد بیلال بەهیچ جۆرێك پەیوەندیی بە ئازادیی میدیاو رەخنەوە نیە.

كاروان ئەنوەر، سكرتێری لقی سلێمانی، سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لەسەر دەستگیركردنی رۆژنامەنووسێك بەناوی عیماد بیلال، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لەسەرەتای سەرهەڵدانی كێشەی نێوان عیماد بیلال و هیوا عوسمانی سەرنوسەری رون میدیا، ئێمە پێمان رامانگەیاندن كە كێشەكەیان تایبەتەو دورو نزیك پەیوەندیی بە میدیاو كاری رۆژنامەنوسیەوە نیە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرترین هەوڵماندا وەك لایەنی سێهەم قسەی خێری تێدا بكەین و هیوا عوسمان سكاڵاكەی بكێشێتەوە، چونكە دڵنیابووین عیماد «توقیف» دەستگیر دەكرێت، بەڵام هەوڵەكەمان سەركەوتوو نەبوو.

سكرتێری لقی سلێمانی، سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، دەشڵێت، لە دوایین گفتوگۆمان لەگەڵ عیماد بیلال لە بارەگای لق لە سلێمانی، نوسراوی پشتگیریمان بۆ كرد وەك رۆژنامەنوسێك، بەڵام لەبەر ئەوەی كەیسەكەی لەسەر میدیاو رۆژنامەوانی نەبوو دیارە وەك هاووڵاتی رەفتار لەگەڵ عیماد كراوەو دادوەر ماوەی راگرتنەكەی تا رۆژی 5_11 پێنجی تشرینی دوەم بۆ نوسیوە.

ئەوەشی خستەڕوو، جارێكی تر هەموو لایەك دڵنیا دەكەمەوە دەستگیركردنی عیماد بیلال بەهیچ جۆرێك پەیوەندیی بە ئازادیی میدیاو رەخنەوە نیەو بابەتی نێوان دوو هاووڵاتیە كە بە رێكەوت هەردووكیان رۆژنامەنووسن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا