پۆلیسی کەرکوک: بکوژی دوو هاوڵاتییەکەی کەرکوک دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بکوژی دوو هاوڵاتییەکەی کەرکوک دەستگیرکرا، کە دوو کەسی کوشتبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە22ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ شەممە، لە بازاڕی خان خورما، هاوڵاتییەک بەناوی وریا عاسی، لەناو دوکانەکەی خۆیدا بە چەقۆ کوژرا، دواتر دوای کاتژمێرێک لە گەڕەکی تەپە کەسێکی دیکە بەناوی کاوە محەمەد، بەهەمان شێوە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی بە چەقۆ کوژرا.

ئاماژەی بەوەکرد، لەدوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەرکەوت یەک کەس هەردوو تاوانەکەی ئەنجامداوە.

ڕوونیکردەوە، ئەمڕۆ توانرا تاوانبارەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی کەرکوکەوە دەستگیربکرێت و ڕادەستی یاسا بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا