بەگوێرەی رووپێوییەک 68%ی عێراقییەکان مۆبایل و 79%یان ئینتەرنێت بەکاردەهێنن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەى رووپێوییەکى دەزگاى ناوەندیی ئامارى عێراق، 86%ی هاووڵاتییانى 15 پارێزگاکەى عێراق کە تەمەنیان لە پێنج ساڵ زیاترە، بەکارهێنەرى مۆبایلن و 14%یان مۆبایل بەکارناهێنن، کەرکووک لە زۆرى رێژەى بەکارهێنانى مۆبایل چوارەم و بۆ ئینتەرنێت لە ریزبەندى سێیەمدایە.

19ی تشرینى یەکەمى 2023، وەزارەتى پلاندانانى عێراق ئەنجامى رووپێوییەکى بڵاوکردەوە کە دەزگاى ناوەندى ئامار لەبارەى بەکارهێنانى تەکنەلۆژیاى زانیاری و پەیوەندى لەلایەن خێزانەکانەوە کە بۆ ساڵى 2022 کراوە.

بەگوێرەى رووپێوییەکە 86%ی هاووڵاتییانى عێراق کە تەمەنیان لە پێنج ساڵ زیاترە، مۆبایل بەکاردەهێنن و 90%ی پیاوان و 81%ی ژنان بەکارهێنەرى ئەو ئامێرەن و 14%یان مۆبایل بەکارناهێنن، هاوکات 92%ی ئەوانەى مۆبایل بەکاردەهێنن مۆبایلى زیرەکیان پێیە و ئەوانى دیکە مۆبایلى ئاسایی بەکاردەهێنن.

بەغدا لە ریزبەندى یەکەمى زۆرترین بەکارهێنەرى مۆبایل دایە کە 97%ی دانیشتووانەکەى بەکارهێنەرى ئەو ئامێرەن و بەدوایدا پارێزگاى نەجەف دێت بەڕێژەى 93.5% و بەسرە لە پلەى سێیەمدایە بە رێژەى 93% و کەرکووکیش لە ریزبەندى چوارەمدایە کە 92%ی دانیشتووانى مۆبایل بەکاردەهێنن و واست لە ریزبەندى پێنجەمدایە بە رێژەى 72%.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا