شەقامێکی هەولێر بۆ ماوەیەکی نادیار دادەخرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ئەمڕۆوە یەکشەممە15ی تشرینی یەکەم، شەقامی گەڕەکی زیلان لەشاری هەولێر بۆ ماوەیەکی نادیار دادەخرێت.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، شەقامی گەڕەکی زیلان لە سەرەتای تێکەڵبوونی لەگەڵ شەقامی کەسنەزانەوە تا ناوەندی گەڕەکی زیلان، لە ئەمڕۆوە تا ماوەیەکی نادیار دادەخرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، داخستنی ئەو شەقامە بەهۆی کارکردنە لە بەرینکردن و چاککردنی کەندی کۆرنیش و شەقامەکانی دیوی گەڕەکی زیلان.

ڕوونیکردەوە، لەو ماوەیەدا شۆفێران دەتوانن پردی کۆرنیش بۆ گەڕەکی زیلان وەک ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا