بەرپرسی یەكەمی داعش لەمەخمور كوژرا

پۆڵەتیك پرێس:
لەئەنجامی دوو هێرشی ئاسمانی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە چیای قەرەچوخ، بەرپرسی یەكەمی رۆژئاوای مەخموری داعش كوژرا.

بەیانی رۆژی شەممە 23ی كانوونی دووەم لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری دوو هێرش ئەنجامدراون‌و بەهۆی هێرشەكانەوە ژمارەیەك لەچەكدارانی داعش كوژران.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەمەخمور، كە نەیویست ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە، بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاشكرایكرد، لەئاكامی ئەو هێرشانەدا بەرپرسی یەكەمی رۆژئاوای مەخموری داعش بەناوی “دورەید، كوژراوە لەگەڵ پێنج داعشی دیكە، كە لەگەڵ ناوبراو بوون.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: دورەید دەستێكی باڵای لەپیلانە تیرۆرستییەكانی داعش لە سنورەكەدا هەبووە و چەندین كاری تیرۆرستی ئەنجامداوە.

هێرشەكانی رۆژی شەممە لەكاتێكدایە، چەكدارانی داعش ماوەیەكە لەسنووری مەخمورو چەند ناوچەیەكی تر دەستیان بەجموجوڵ كردووەو جموجوڵەكانیان بەردەوامی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا