نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ نرخی نەوت بەهۆی کەمی خستنەڕووییەوە لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێن و ناسەقامگیری ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی شەڕی بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی تشرینی یەکەم، بەهای نەوتی خاوی برێنت 26 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 87 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، نرخی هەر بەرمیلێک لە نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 17 سەنت بەرزبووەوە و بە 86 دۆلارو 14 سەنت کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا.

نرخی نەوت لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس نزیکەی 4 دۆلار بەرزبووەتەوە، کە ئەمەش نیگەرانی کەمبوونەوەی خستنەڕووی نەوتی لێکەوتەوە لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنی ئەو سامانە سروشتییە پڕبایەخە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا